ره‌نگه بێمه‌وه ، ده‌ڵێن له مه‌نگورایه‌تی بادانه‌وه عه‌یب نێ
ئازادی بۆ دوکتور روئیا تلوعی

............2
ئێمه‌ی بلاگنووسانی کورد، وه‌ک نیشانه‌ی هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و دژ به كوشتاری دڕندانه‌ی هاونیشتمانییه‌کانمان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 16ی گه‌لاوێژ، هاوكات ده‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی شاره‌كانی كوردستان ، ناوی بلاگهكانمان ده‌گۆڕین بۆ (بژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان).داخوازییهكانیشمان ئه‌وانه‌ن:- ئازادیی بێمه‌رجی ئه‌وانه‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستاندا به‌ندكراون.- ناساندن و دادگاییكردنی تاوانباران.- چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کان، كه تاوانبارانی سه‌ره‌كیی نائارامی و سهركووتكردنهكانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستانن.-به ره‌سمی داوای لێبوردنكردن، له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه، له خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبهختكردووهكان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماڵیی خه‌ڵكی بێ‌تاوان.- وه‌بیر هه‌موولایه‌کیشی دێنینه‌وه ، كه خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد، نابێ به هیچ بیانوویه‌که‌وه سهرکوتبکرێ ، ده‌نگ هه‌ڵبرین و مانگرتنیش، مافی یاسایی‌ی هه‌ر مرۆڤێكه!.!
حیزبی دیموکرات و چاوه‌ڕوانی هێندێک که‌س
له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ئیران ، هێندێک که‌س بیوچان داوا له حیزبی دیموکرات ده‌که‌ن که به هانای خه‌ڵکه‌وه بچن . ئاخۆ ئه‌م داوایه تا چ ڕاده‌یه‌ک واقیع بینانه‌یه و بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه گونجاوه ؟ئه‌وه که حیزبی دیموکرات به پێی خه‌باتی ئه‌م بیست و شه‌ش ساڵه‌ی دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران ، قۆناخی کزبوونی خۆی تێپه‌ڕ ده‌کا و به داخه‌وه هێشتا نه‌یتوانیوه پشتی خۆی له ژێر زیانه‌کانی تیرۆر و بڕینی کۆماری ئیسلامی و جه‌وری دۆستان راست بکاته‌وه ، شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره . به‌ڵام بێگومان حیزبی دیموکرات هێشتا ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه که ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ ، ده‌ست بۆ خه‌باتی چه‌کداری ببا ، یان هیچ نه‌بێ به ناردنه‌وه‌ی چه‌ند پێشمه‌رگه و سازکردنی هێندێک ته‌ق و تۆق ، خۆی له گله‌یی ئه‌و ئازیزانه رزگار بکا . من ئه‌گه‌رچی له داڕشتنی سیاسه‌تی حیزبی دیموکرات‌دا نه‌بووم و نیم و ته‌نانه‌ت له ئێستا پیوه‌ندی راسته‌وخۆم به هیچ کام له ئه‌ندامانی رێبه‌ری حیزبه‌وه نییه ، به‌ڵام بوونم له ناو ریزبهکانی ئه‌و حیزبه‌دا ، زۆر بابه‌تی له مه‌ڕ ئه‌و جۆره کرده‌وانه‌وه فێر کردووم . ئێستا که ئه‌و دێڕانه ده‌نووسم ، ئه‌و بڕیار و ئامۆژگاریانه‌ی حیزبهکهمم بیر دێته‌وه که کاتی خۆی بۆ چۆنییه‌تی چالاکی ئێمه‌ی پێشمه‌رگه پێیان رادهگهیاندین . یه‌کێک له‌و بڕیارانه ئه‌وه بوو که تا ئه‌و جێیه‌ی بۆمان ده‌کرێ ، بۆ به‌رگریکردن له زیان و زه‌ره‌ری خه‌ڵک ، هه‌ول بده‌ین له ناو ئاواییه‌کاندا شه‌ڕ نه‌که‌ین . بێگومان هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تی له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵکدا ده‌بێ ئه‌رکی بنه‌ڕه‌تی هه‌ر حیزبێک بێ که خۆی به پێشره‌وی گه‌له‌که‌ی ده‌زانێ . بێگومان حیزبی دیموکرات له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و ئێراق دا ده‌یتوانی وه‌پێش حه‌یشی به‌عس بکه‌وێ و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ک له کوردستانی ئێرانیش بکوژێ . ئێستاش ده‌توانێ به ته‌ق و تۆقێک ، سێڵاوی خوێن به ده‌ستی کۆماری ئیسلامی له ناو هه‌ر کام له شاره‌کانی کوردستان هه‌ستێنێ . ئاخر کۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌ر تا ئێستا که‌می له خه‌ڵکی ئێمه شه‌هید کردبێ ، مانای ئه‌وه نییه که فیشه‌کی که‌مه، به‌ڵکوو به‌و مانایه‌یه که بیانووی پێنییه . حیزبی دیموکراتیش ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه ناکا ، له‌به‌ر ئه‌وه نییه که پێشمه‌رگه‌ی نییه ، به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌وه‌یه که نایهه‌وێ له ئاوی لێڵ ماسی بۆ خۆی بگرێ و خوێنی خه‌ڵکی بێدیفاعیش به ڕشتن بدات .
==============================================
له‌م ماوه‌یه‌دا دیتمان که به داخه‌وه بۆ پشتیوانی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی ئێران ، بچووکترین کرده‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن کوردانی پارچه‌کانی تری کوردستان نه‌کرا ، ته‌نانه‌ت له‌و وڵاته‌ی که من لێی ده‌ژیم ، به هه‌زاران که‌س له کوردانی پارچه‌کانی تری کوردستان ده‌ژین، که‌چی ئه‌و کاته‌ی رێپێوانێکمان بۆ به‌ر ده‌می سه‌فاره‌تی ئێران ، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌باتی خه‌ڵکی مه‌هاباد و شاره‌کانی تری کوردستانی ئێران وه‌ڕێخست ، له نیزیک به سه‌ت که‌سی ئاماده‌بووان ، ته‌نیا سێ که‌س له کوردستانی عێراق و چوار که‌س له باکووری کوردستانه‌وه هاتبوون . که‌چی ئێمه‌ی کوردی کوردستانی ئێران ئێستاش تاوانی جێژن و شایی بۆ سهکۆماریی مامجه‌لال و شین بۆ گیرانی ئوجه‌لان و هه‌ڵپه‌ڕکێ بۆ سه‌رۆکی کاک مه‌سعوود ده‌ده‌ینه‌وه . مێژووی سه‌ده‌ی رابردووی خه‌باتی گه‌لی کورد سه‌لماندوویه‌تی که به داخه‌وه هیچکام له پارچه‌کانی تری کوردستان له کوردستانی ئێران و هیچکام له حیزبه‌کانی کوردستان، له حیزبی دیموکرات کوردستانی تر نه‌بوون . جیاوازیه‌که له‌وه‌دا بووه که ئه‌وان به‌درووشمی گه‌وره و بێ نێوه‌رۆک هانیان داوین و ئێمه‌ش پتر له درووشمه‌کانمان، کرده‌وه‌مان بووه.