مام جه‌لال سه‌رکۆماری عێراق
ئێمه‌ی کورديش سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌مان پێ ڕه‌وا ديترا که يه‌کێ له سه‌رکرده‌کانمان ببێ به سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته‌ی که به ده‌يان ساڵه به تاوانی کورد بوون، له هه‌موو مافێک بێبه‌ش کرابووين. هه‌ر بۆيه ئه‌گه‌ر به بۆنه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه، کوردان له هه‌موو شونێکی ئه‌م جيهانه، شادييان کرد و شاييان گێڕا ، شتێکی سه‌ير و سه‌مه‌ره نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر هێندێک به وردی سه‌يری ئه‌م هه‌ڵبژێرانه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال بۆ پۆستی سه‌رکۆماری عيراق بکه‌ين، ده‌بينين که ئه‌وه سه‌رکه‌وتنێک بوو بۆ هه‌موو گه‌لی کورد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پتر جێی سه‌رنج بوو، ئه‌وه بوو که ئه‌ندامانی ئه‌کێتی نيشتمانی کوردستان و ڕاگه‌ياندنی ئه‌و حيزبه و پێکهێنه‌رانی ئاهه‌نگ و بۆنه‌کان که له لايه‌ن سه‌رکردايه‌تی يه‌کێتييه‌وه ڕێکخرابوون، نه‌يانتوانی له قالبی به‌رچاوته‌نگی ناوچه‌يی خۆيان ره‌ها که‌ن و ده‌مارگرژی و شه‌ڕه په‌ڕۆی حيزبايه‌تی وه‌لا نێن. جار جاريش ئه‌گه‌ر يادێکيان له به‌رامبه‌ره‌که‌يان کردبێته‌وه، وا خۆی ده‌نواند که ترسی ئه‌وه‌يان بوو، نه‌کا لێيان تێک بده‌ن.
له ناو حيزبه کوردستانيه‌کاندا بێگومان يه‌کێتی نيشتماني، خاوه‌نی ڕێژه‌يه‌کی به‌رچاوه له ئه‌ندامانی شاره‌زا و کارامه و خاوه‌ن پسپۆر و شه‌هاده‌ی به‌رز له بواره جۆراو جۆره‌کاندا، به‌ڵام يه‌کێتی و به تايبه‌ت مام جه‌لال، له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستای کوردستان و عيراقدا، ناچار بوون بۆ قورس کردنی سه‌نگی کورد له به‌رامبه‌ر شيعه‌کان و عره‌ب به گشتي، به‌شێکی به‌رچاو له‌و که‌سانه بۆ وێنه د.فوئاد و د.به‌رهه‌م و ... ره‌وانه‌ی به‌غدا بکه‌ن و به داخه‌وه ئه‌وانه‌ی که له کوردستان ماونه‌ته‌وه پتر قاره‌مانانی شه‌ڕ ، به تايبه‌ت شه‌ڕی ناوخۆيين و به هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌مانه‌ی زانستيان قورس نييه، پتر په‌نا بۆ خۆ هه‌ڵواسين به سکرتێره‌که‌يان و په‌ڕۆ سه‌وزه‌که‌ی حيزبه‌که‌يان ده‌به‌ن.
له کوردستاندا، يه‌کجار که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌ندام يا لايه‌نگری حيزب نه‌بن، به‌ڵام بێگومان که‌من ئه‌وانه‌ی که له بری پيياهه‌ڵدان به حيزب و سه‌رۆک، کار بۆ باشتر کردن و جوانتر کردنی حيزبه‌که‌يان ده‌که‌ن.
