ئێران و تورکیا، ئێستاش دنه‌ی پارتی ده‌ده‌ن!
ڕۆژی هه‌ینی29/04/2005 سایتی کوردستان‌میدیا که سایتی ناوه‌ندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه، بانگه‌شه‌ی بۆ وتووێژێکی به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرد که بڕیار بوو له ته‌له‌ڤزیۆنی KurdistanTV ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڵاو بکرێته‌وه. رۆژی دواتر (شه‌ممه 30/04/2005) که بۆ رۆژی بڵاو بوونه‌وه‌ی وتووێژه‌که دیاری کرابوو، شاندێکی سه‌فاره‌تی ئێران له عیراق ، سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتییان کرد و وێده‌چوو یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م وه‌فده، به‌رگریکردن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگی حیزبی دیموکرات له لایه‌ن راگه‌یاندنه‌کانی پارتی بووبێ و وتووێژه‌که‌ش به بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێک، چ پارتی و چ حیزبی دیموکرات، روونکردنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ری بده‌ن، له بیر کرا.
رۆژی چوارشه‌ممه04/05/2005 ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له هه‌ولێری ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان روویدا و له ئاکامی ئه‌و کاره تیرۆریستییه‌دا به ده‌یان که‌س له رۆڵه‌کانی گه‌لی کورد شه‌هید و ژوماره‌یه‌کی زیاتریش بریندار بوون. تا ئێستاش به ده‌یان جار له لایه‌ن حکوومه‌تی کاتی عیراق و هێزه‌کانی ئه‌مریکا و سازمانی CIA وه راگه‌یه‌ندراوه که ئێران و هاوپه‌یمانه‌که‌ی واته سووریا، پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌کی تیرۆریستان و کاره تیرۆریستیه‌کانیانن. ئه‌مڕۆ07/05/2005 ته‌له‌ڤزیۆنی Kurdistan TV رایگه‌یاند که به‌شێکی زۆری برینداره‌کانی کاره‌ساته‌که‌ی04/05/2005 ی شاری هه‌ولێر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن و به یارمه‌تی کۆماری ئیسلامی، بۆ ئێران و به‌شێکیشیان له سه‌ر داوای عه‌بدوڵا گولی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ ئه‌و وڵاته راگوێزراون و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه که؛ "ئه‌م کاره ده‌بێته هۆکارێک بۆ لێکتر نیزیک بوونه‌وه‌ی زیاتری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچه"!!
ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ که ماوه‌یه‌که ئاڵۆزی و گرژییه‌ک له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی، له مـه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و چوارچێوه ده‌سه‌ڵاتییه‌که‌ی ، سه‌ری هه‌ڵداوه و بێگومان یه‌کێتیش ئه‌وه ده‌زانێ که پارتی له ترسی ئه‌مه‌ریکا، ناوێرێ له‌م یارییه‌دا کارتی کێشانه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌کانی خۆی و لێک ترازاندنی لیستی یه‌کگرتووی کوردستان به کار بێنێ که ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته هۆی له‌رزۆک بوونی پۆسته ته‌شریفییه‌که‌ی مام جه‌لال و له ئاکامدا له‌رزۆک بوونی حکوومه‌ته ئینتیقالییه‌که‌ی برایم جه‌عفه‌ری و لیستی شیعه‌کان، که له دوایین رۆژانی مۆڵه‌ته‌که‌یدا، له ژێر گوشار و زه‌ختی ئه‌مریکادا پێکهات.
له‌م نێوه‌دا، تورکیا و به تایبه‌ت ئێران، گه‌ره‌کیانه له‌م ئاوه‌ی که به‌شێکی هه‌ر بۆ خۆیان لێڵیان کردووه ماسی بگرن. له لایه‌ک ده‌یانهه‌وێ پارتی و ناره‌زایه‌تیه‌کانی بکه‌ن به ئامرازێک بۆ فه‌شه‌ل هێنانی حکوومه‌تی انتقالی عیراق و له لایه‌کیتر، به‌ر به یه‌کگرتنه‌وه‌ی حکوومه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگرن و ئاوری ناکۆکییه‌کانی مابه‌ینی یه‌کێتی و پارتی خۆشتر بکه‌ن. بێگومان کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌شی مه‌به‌سته که نه‌هێڵێ راگه‌یه‌نه‌کانی پارتی به‌و جۆره‌ی که کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌ی سێزده‌ی حیزبی دیموکرات چاوی تێبڕیوه، ئاوڕ له‌و حیزبه بده‌نه‌وه یا خود به‌ر به‌و رکه به‌رییه بگرێ که خه‌ریکه له نێوان Kurdistan TV و Kurdsatدا بۆ گه‌یاندنی بۆچوونه‌کانی ئه‌و حیزبه پێکبێ.
-----------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌چێ بۆ لای ره‌قیـــب خۆشـه، وه‌لی ئه‌و داخه کوشتوومی
له لای من چه‌نده مه‌غرووره، له کن ئه‌و چه‌نده مه‌جبووره
"نالی"