هاوڕێی زامی هه‌ژاران
هینده گه‌وره‌ی
هینده به‌رزی
هیند پیرۆزی
زه‌ویش کڕنۆشت بۆ دێنێ
ئاسمان سه‌ری داده‌نوێنێ
"چیا" لاوکت بۆ ده‌ڵێ
"چیمه‌ن" گوڵاڵه‌ت بۆ دێنێ.
هیند پیرۆزی
وه‌کو ئاسمان
وه‌کو هه‌تاو
بووی به ڕووگه‌ی زه‌حمه‌تکێشان
به گوڵ
به ئاو
ئه‌وانه هه‌موو بوون به تۆ و
تۆش هه‌مووانی
کاتێک که هه‌ژاران ده‌ڵێن؛
تۆ شه‌هیدی کوردستانی
"تۆ شه‌هیدی ڕێگه‌ی رزگاری ئه‌وانی"
ناوچه‌ی مه‌هاباد-هاوینی1372ی هه‌تاوی