
ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ
وا شێست ساڵه‌و
هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا
ئه‌ستێره‌یه‌ک له ئاسمانی کوردستانا ده‌ر‌ده‌که‌وێ و
به درێژی ساڵ؛ نوور هاوێژه
وا شێست ساڵه و
ئه‌م ئه‌ستێره
بۆ جوتیاران خه‌له‌و خه‌رمان
بۆ قوتابیان نووری کتێب
بۆ هه‌ژاران له‌تی نان و
بۆ دوژمنان شه‌خته ڕێژه.
ئه‌م ئه‌ستێره
گه‌رچی شه‌مشه‌مه کوێره‌کان لێی ڕاده‌که‌ن
به‌ڵام روناکی شه‌وانی نوته‌ک و تاڵ و درێژه.
وا شێست ساڵه و
هه‌موو ساڵێک له‌م رؤژه‌دا
بسکی دار گوێزی شۆڕه‌ژن
عه‌تر رێژه
چیا به قامکی بناگوێی
سروود بێژه
شه‌قام به ده‌سره‌ی ناو ده‌ستی
چۆپی کێشه و
کانی به گه‌ڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک
.خه‌فه‌ت نێژه
وا شێست ساڵه‌و
هه‌موو ساڵێ له‌م ڕۆژه‌دا
سنه‌م سه‌راپا ئارێژه
زام به زامی مه‌هابادم پێی ساڕێژه
سه‌قزم به جه‌سته و خوێنی لاوه‌کانی
وه‌ک هه‌میشه نه‌مام نێژه
کرماشانم
له سه‌ر لووتکه‌ی بێستوونه‌وه
بانگه‌وازی مه‌ریوان و ورمێ ده‌کا؛
ده زوو هه‌ستن هاوڕێیانم
...ئه‌مڕۆ جێژنی بیست و پێنجی گه‌لاوێژه